AP ١٤٠٠ خەرمانان ٢٣ ١١:٤٤

سەرۆکی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران و عێراق؛

وردەکاری ڕێککەوتنی ئێران و عێراق سەبارەت بە پارە بلۆکە کراوەکان

وردەکاری ڕێککەوتنی ئێران و عێراق سەبارەت بە پارە بلۆکە کراوەکان

سەرۆکی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران و عێراق ڕایگەیاند: ڕێککەوتنگەلێک سەبارەت بە پارە بلۆکە کراوەکانی ئێران لە عێڕاق کراوە و جێی نیگەرانی نییە و گەشەی پێوەندی دوو وڵاتەکە گرینگتر لە ئەو بابەتەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەحیا ئال ئیسحاق سەبارەت بە پارە بلۆکە کراوەکانی ئێران لە عێراق وتی: سەبارەت بە پارە بلۆکە کراوەکانی ئێران لە عێراق ئەگەری بەرەو پێش چوو هەیە. ئەوەی کە ئێمە لە عێراق هەمانە زیاتر پێوەندی بە بەشی نەوتی و وزەوە هەیە و کەرتی تایبەتی ئێمە پارەی خۆیی لە عێراق وەرگرتووە. سەبارەت بە پارە بلۆکە کراوەکان ڕێککەوتنگەلێک کراوە و هەر بۆیە جێی نیگەرانی نییە.

ناوبراو لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە قەرزەکانی عێراق بە بەڵیندەرە ئێرانییەکان کە پڕۆژە تەکنیکی و ئەندازیارییەکان لە ئەو وڵاتە دەبەنە پێشەوە وتی: لە هەندێک ماوەدا لایەنی عێراقی بەهۆی کێشەی ئابوورییەوە قەرزەکانیان نەداوەتەوە بە بەڵێندەرەکان بەڵام بە گشتی لە ئەو بارەوە کێشەیەک بوونی نییە. گەڕاندنەوەی پارە بە کەت تایبەت تووشی کێشە نابێت.

News ID 39119

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha